Sep 19, 2017 هیوندای ٢٠١٧ ئێس یو ڤی کۆمپانیای هیوندای ئۆتۆمبیلە نوێیە تاقیکارییەکەی خستەڕو،کە هاوڕێی ژینگەیە و لە گروپی(ئێس.یو.ڤی)ە. شێوەکەی نزیکە لەو ئۆتۆمبیلانەی لەژێر ناوی نەوەی داهاتوی هیوندای(ئێف.سی.ئەی.ڤی) کە بە خانەسوتەمەنییەکان(گازی هایدرۆجین) کار ئەکەن. واپێشبینی ئەکرێت لە شاری سیۆلی پایتەختی کۆریای باشور نمایش بکرێت. ئۆتۆمبیلەکە تەواوکەری ئۆتۆمبیلی (ئێف.ئەی.فیوول سێڵە)، کە لە مانگی ئادار(سێ)ی ئەم ساڵدا لە پێشانگای جنێڤی نێودەوڵەتی خرایە ڕوو. ئەم ئۆتۆمبیلە(کرۆس ئۆڤەر) جێگرەوەی ئۆتۆمبیلی(تۆسان فیول سێڵ)ی ئێستایە و توانای بڕین(ڕۆیشتن)ی ٥٨٠ کیلۆمەتری هەیە تەنها بەیەک تانکی پڕلەگازی هایدرؤجین. لەڕوی دیزاینی دەرەکیشەوە دووەم ئۆتۆمبیلی هیوندایە کە ڕێچکەی داهێنانی نوێ پیادە دەکات دوای ئۆتۆمبیلی (هیوندای کۆنا کروس ئۆڤەر). وە بەو تاڵە باریکە لە ڕۆشنایی لید کە هەردوو چراکان(لایتەکان)ی پێشەوە گەیەنیت بەیەک ئەناسرێتەوە. زانیاری زۆر وردی میکانیکی لەبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە بێجگە لەوەی کە بزوێنەرێکی کارەبایی هەیە بە توانای (١٢٠) کیلۆوات و بەهێزی (٤٠٠) نیوتن/مەتر ئەسوڕێتەوە هەروەها سیستمی پاڵنان تیایداهەردوو تەگەرەکانی پێشەوەیەتی. 2017-09-19
Apr 28, 2016 خۆ تۆمار کردن و ڕیکلام دانان خۆ تۆمار کردن لە ماڵپەڕێ سەیارە دانانی ڕیکلام لە ماڵپەڕی سەیارە